کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

14:49 - 17 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: لە پێوەندەی لەگەڵ نوێترین تاوانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران بەرانبەر بە بزووتنەوەی گەلی کورد، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی کۆماری تێرۆریستیی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکە و مووشەک بنکە و کەمپەکانی حیزبی دێموکراتی کردە ئامانج و زۆر بە چڕی و بەربڵاوی بۆردوومانی کرد.

ئەو کردەوە تێرۆریستییەی کۆماری ئیسلامیی بەزاندنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانه داوا لە بیروڕای گشتی دەکەین پێش بە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامی بگرێت.

بە داخەوە لەو کردەوە تێرۆریستییەدا، وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٢ شەهید و ٣ بریندارمان هەیە.

لە چۆنیەتی وردەکارییەکان دواتر ئاگاداری بڵاو دەکەینەوە.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان