کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە

11:54 - 31 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی پووشپەڕ،  ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و ناوچەکانی کوردستاندا، بە بۆنەی سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە شارەدێی ''نێ'' بە دانانی جامانە و نووسینی دروشمی '' قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە"، یادی دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت.

هەر بەم بۆنەوە، لە شاری پیرانشار، ڕۆڵەکانی تێکۆشەری دێموکرات، بە نووسینی دروشمی ''مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی'' و '' بژی دوکتور قاسملوو''، ڕق و بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی داگیرکەر و تێرۆریستپەروەری ئێران دەربڕی و بۆ جارێکی تر وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی دوکتور قاسملوو دووپات کردەوە.