کوردستان میدیا: به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ و ترافیک له شاری سه‌قز، له هه‌ر یه‌ک حه‌وتوو که‌سێك یان دوو كه‌س له هاووڵاتیان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، یان بریندار ده‌بن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی شاری سه‌قز پرسی ترافیکی ئه‌و شاره‌یه که هه‌تا ئێستا وێڕای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ندین ساڵ و روودانی رووداوگه‌لێکی دڵته‌زێن، هیچ به‌رنامه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشه‌یه په‌سند، یان جێبه‌جێ نه‌کراوه.
شاری سه‌قز دووهه‌مین شاری قه‌ره‌باڵغی پارێزگای سنه‌یه که کێشه‌ی ترافیک له‌و شاره‌دا به بنبه‌ست گه‌یشتووه و به گوته‌ی هاووڵاتییان، به‌رپرسان و لێپرسراوانی رێژیم گوێی خۆیان له‌م پرسه خه‌واندووه.
نه‌بوونی پارکینگی چه‌ند قات به‌تایبه‌ت له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان، داخرانی پارکینگی ناوه‌ندیی شار له‌لایه‌ن شاره‌وانیی سه‌قزه‌وه، نه‌بوونی بای پاس (کنار گذر) و هاتوچۆی ماشینی قورسی بارهه‌ڵگر له نێو شه‌قامه‌کانی نێو شار، هۆکارگه‌لێکن له کێشه‌ی ترافیکی له‌و شاره‌دا چه‌ندقات زێده‌تر کردووه.
وێڕای زیاد بوونی رێژه‌ی رووداوی هاتوچۆ و ترافیکی قورس و گران له رێگاکاندا و هه‌روه‌ها هاتوچۆی ماشێنه بارهه‌ڵگره‌کان، لانی‌که‌م له یه‌ک حه‌وتوودا یه‌ک، یان دوو هاووڵاتی ده‌کوژرێن، یان بریندار ده‌بن و درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته بۆته هۆی نیگه‌رانیی خه‌ڵکی سه‌قز.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، شه‌قامه‌کانی سه‌قز توانای ئه‌و هه‌مووه ترافیکه‌یان نییه و پێکهاته و شێوازی شه‌قامه‌کان شاری سه‌قز که به شێوازی ٥٠ ساڵ پێش ئێستا دروست کراون و به سرنج‌دان به ره‌وتی زیاد بوونی حه‌شیمه‌ت و به دوای ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی ماشینه‌کان، بارودۆخی ئیستا شاری سه‌قز وه‌ڵامده‌ری قه‌واره‌ی ترافیک و ژماره‌ی ئه‌و هه‌موو ماشینه نییه.
ئاوڕ نه‌دانه‌وه به بارودۆخی ئێستای شار و سه‌قز و نه‌بوونی به‌رنامه‌ڕێژی له‌مه‌ڕ ئاوه‌دان کردنه‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که له داهاتوویه‌کی نزیکدا قه‌یرانی ترافیک به‌رۆکی ئه‌و شاره بگرێت.