کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"قوباد تاڵەبانی" سپاسی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد

17:47 - 1 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاوێکی گەرم...

بە سپاسەوە، پیرۆزباییەکەتانم بە دەست گەیشت، ئێمەش لەم کابینەیەدا هیوادارین بە پشتگیریی خەڵک و هەموو لایەنەکان، پرۆسەی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بوژاندنەوەی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش ببەین و حکومڕانییەکی تەندروست بونیاد بنێین کە جیگەی شانازیی هەموو لایەکمان بێت.

بە خەمخۆریشەوە هەوڵ دەدەین بۆ پاراستن و پتەوکردنی برایەتی و یەکڕێزیی نیوان هەموو لایەنە سیاسییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. دووباره سپاستان دەکەم و هیوامان سەرفرازیتانە.

لەگەڵ ڕێزدا

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆک وەزیران