کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی پاوە، جلی کوردی وەک جلی فەرمی لەبەر دەکەن

11:06 - 6 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری پاوە لە هەوڵێکی خۆڕسکدا، جلوبەرگی کوردییان وەک جلوبەرگی فەرمیی منداڵان لە قوتابخانەکاندا دیاری کرد.

مامۆستایانی قوتابخانەکانی بەشی کوڕانەی شاری "پاوە"، بە مەبەستی بەرزنرخاندنی جلوبەرگ و کولتووری کوردی، بڕیاریان دا کە جلوبەرگی فەرمیی منداڵانی قوتابخانەکانی ئەو شارە، جلوبەرگی کوردی بێت.

ئەم بڕیارەی مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری پاوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن قوتابییانەوە پێشوازیی لێ کراوە و بووەتە جێی دڵخۆشییان.

ئەم هەوڵەی مامۆستاکانی شاری پاوە بەو مەبەستەیە کە قوتابییان بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە لە پۆلەکانی خوێندندا بەشدار ببن.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری پیرانشار، جلی فۆرمی منداڵانیان دزیوە و پاش ٥ ڕۆژ لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، هێشتا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە.