کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی پێشەوا درێژەدەرانی ڕێبازی دێموکراتن

18:37 - 20 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: پۆلێک لە ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکان، دوای تێپەڕکردنی دەورەی سەرتاییی پێشمەرگە، لە چیاکانی کوردستان بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتییان پۆشی.

هەواڵنێری ماڵپەری کوردستان میدیا، لە چیاکانی کوردستانەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، جێژنی کۆتاییی دەورەی ٢٣٠ی سەرەتایی پێشمەرگە، لە چیاکانی کوردستان بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێوڕەسمە تایبەتە بە هۆی ئەوەی کە پۆلێک لە لاوانی شۆڕشگێڕ و دەروەستی کوردستان پەیوەست بە ڕێزەکانی هێزی پێشمەرگە بوون و چەکی بەرگریی لە خاک و شەرەفیان لە شان کرد، بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

دواتر دوکتور "ئاوات ساروج" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی بە بۆنەی کۆتاییی ئەو دەورەیە پێشکەش کرد.

دواتر سروودێکی شۆڕشگێڕانە لەژێر ناوی "ئەی پێشمەرگەی هەڵمەتبەر"، لە لایەن بەشدارانی دەورەی ٢٣٠ سەرەتایی پێشمەرگەوە پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، ڕاپۆرتی ئامووزشیی دەورە لە لایەن "موختار قادرپوور "، یەکێک لە مامۆستاکانی فێرگه خوێندرایەوە و کار و چالاکییەکانی ئامووزشیی دەورە بۆ بەشداران خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، پەیامی دەورەی ٢٣٠ی سەرەتایی پێشمەرگە لە لایەن بەشداربووی دەورە "ڕەحمان سەلیمی" خوێندرایەوە.

دواتر سروودێک لەژێر ناوی "من دێموکراتم" لە لایەن "جەعفەر محەممەدی" بەشداربووی دەورەوە پێشکەش کرا.

دوای پێشکەشکردنی ئەو سروودە، شێعرێک لەژێر ناوی "من تەواری سەربەستیم" لە لایەن بەشداربووی دەورە "باران سۆفی ئەحمەدی" پێشکەش کرا.

هەروەها "ئەوین حەکیمپوور" یەکێک لە پێشمەرگەکانی هێزی تایبەت چەند پەخشانێکی پێشکەش کرد.

دوای پێشکەشکردنی ئەو پەخشانە، سروودێک لەژێر ناوی "لە سەنگەری پێشمەرگەدا" لە لایەن بەشداربووی دەورە "سەیوان ئیسماعیلزاده" پێشکەش کرا.

ئەو ڕێوڕەسمە به نمایشی تایبەتی نیزامیی بۆ بەشداربووان کۆتایی پێ هات.