کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییه‌کی کورد لە کێبڕکێی زمانەکانی جیهاندا پلەی یەکەمی به‌ده‌ست هێنا

11:18 - 8 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: قوتابییه‌کی کوردی دانیشتووی شاری دهۆک بە سەر زمانەکانی  ئینگلیزی، تورکی، فه‌ره‌نسی، ئاڵمانی، عەرەبی و کوردی شارەزایی تەواوی هەیە و لە کێبڕکێی زمانەکانی جیهاندا، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

''بەتوول قوتەیبە''، قوتابییه‌کی خوێندنگای ''کۆلیژی ئیشق'' لە دهۆكە کە لە تاقیکردنەوەیەکی شارەزایی زمان لەسەر ئاستی جیهاندا بەشداریی کردووە و لەو کێبڕکێیەدا پلەی یەکەمی به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئەم کچە کوردە به‌ ناوی "بەتوول قوتەیبە"، له‌ خوێندنگای کۆلیژی ئیشق لە دهۆک قوتابیی پۆلی شه‌شه‌مه‌.

ناوبراو لە تاقیکردنەوەیەکی جیهانی لە نێوان ١٥ هه‌زار کەسدا، لە بواری شارەزایی زماندا، پله‌ی یەکەمی به‌ده‌ست هێنا.

ساڵانە لەسەر ئاستی جیهاندا، تاقیکردنەوەیه‌کی ئۆنڵاین لە ڕێگه‌ی ئینتەرنێتەوە لە بواری شارەزایی زمانە جیهانییەکانەوە بەڕێوەدەچێت.

تاقیکرنەوەکە، زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی، فه‌ره‌نسی، ئاڵمانی، عەرەبی و چەند زمانێکی دیكه‌ لەخۆ دەگرێت.