کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەرزداریی کۆمپانیای نەوتی ئێران و دەسکورتبوونی لە دانەوەی قەرزەکان

18:12 - 26 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: کۆمپانیای نەوتی ئێران، چەند میلیارد دۆلار قەرزدارە، کە بە هۆی نەبوونی بوودجەی پێویست، دانەوەی نیوەی ئەو قەرزانە دەکەوێتە ساڵی ٩٨ـەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی لێکۆلینەوەیی مەجلیسی ڕێژیم، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە گەڵاڵەی بوودجە بۆ ساڵی داهاتوو ڕایگەیاندووە: کۆمپانیای نەوتی ئێران، لە ساڵی ڕابردوودا ٤٨ میلیارد و ٦٦٠ میلیۆن تمەن قەرزدار بووە، کە دەبێ ١٥ میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن دۆلاری لە ساڵی ١٣٩٨دا بداتەوە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەو کۆمپانیا بۆ تەواوی تێچووەکان، جگە لە پرۆژە سەرمایەدانەرییە نوێیەکان و دانەوەی قەرزەکان، تەنیا ٧/٥ میلیارد دۆلارە.

بەپێی بەراوردەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس، سەرەڕای ئەوەی کە تواناییی سەرمایەدانەرییە نوێیەکان، وەبەر پرسیار و چاوەدێری دەکەوێت، بەڵکوو سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی کۆمپانیای نەوت تەنیا بەشی نیوەی قەرزەکان دەکات.

دوای وەگەڕخستنەوەی گەمارۆوە ئابوورییەکان لە لایەن ئامریکاوە بۆ سەر ڕژیمی ئێران، ئەو ڕێژیمە تووشی قەیرانێکی هەمەلایەنە بووە، کە زیاتر کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئابووریی ئەو 
ڕێژیمە دەگرێتەوە.