کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی نێ لە وەرزشدا سەرکەوتنیان تۆمار کرد

10:25 - 4 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: یانەی "جەوانانـ"ـی شارەدێی نێ، لە کێبڕکێی کیک بۆکسینگ لە ئاستی ئێراندا توانیان چەندین میداڵی جۆاروجۆر بەدەست بێنن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یانەی "جەوانانـ"ـی شارەدێی نێ، لە کێبڕکێی کیک بۆکسینگ، لە شاری ورمێ بەشداری کرد، تیمی کیک بۆکسینگی نێ، وەک تیمی پارێزگای سنه بەشداری لەو کێبڕکێیەدا کردبوو، کە توانیان سێ میداڵی زێڕ، دوو زیو و سێ بۆڕنز بەدەست بێنن.

یانەی "جەوانانـ"ـی نێ بۆ یەکەم جارە لە ئاستی شاری مەریواندا ئەو سەرکەوتنە تۆمار دەکەن.

ئەو یانەیە بە سەرپەرەستی و ڕاهێنەریی "یادگار خالیدی و عەتا پەرتەوی" لەو کێبڕکێیەدا بەشدارییان کردووە و توانی پشتوێنی زێڕینی کیک بۆکسینگی ورمێ بەدەست بێنێت.

لەو کێبڕکێیەدا، "یادگار خالیدی، چالاک ئەرژەنگی و سینا ئەشکانوەند پلەی یەکەم؛ مێهران مورادی دووهەم، پووریا کاوە، مێهرداد رەوشەنی و محەممەد پەروازه پلەی سێهەمیان بەدەست هێنا.