کوردستان میدیا: له ساڵێکدا ٥ هه‌زار زیندانی به ژماره‌ی زیندانیانی ئێرانی زیاد ده‌کات، ٢٥٠ هه‌زار که‌س ئێستا له زیندانه‌کانی ئێران دان و هه‌ر زیندانییه‌ک له رۆژێکدا ٥ هه‌زار تمه‌ن خه‌رجی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌وێله، حه‌شیمه‌تی زیندانه‌کانی ئێران له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له‌کاتێکدا به ٢٥٠ هه‌زار که‌س گه‌یشتووه که به‌وته‌ی جیگری قه‌زایی رێکخراوی زیندانه‌کانی ئێران له ساڵی ١٣٨٦، ژماره‌ی زیندانیان له ئێران ١٥٨ هه‌زار که‌س بووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسی زیندانه‌کانی ئێران، تێچووی هه‌ر زیندانییه‌ک له ئێران ٥ هه‌زار تمه‌نه که حاڵه‌تی ستانداردی خه‌رجی هه‌ر زیندانییه‌ک ١٠ هه‌زار تمه‌ن له رۆژێک دایه.
جێگری قه‌زایی رێکخراوی زیندانه‌کانی ئێران به هه‌واڵده‌ریی ئیرنای گوتووه: له ساڵێکدا ٢٠%ی حه‌شیمه‌تی زیندانه‌کانی ئێران زیاد ده‌کات و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه که زیندانه‌کان سێ ئه‌وه‌نده‌ی قه‌واره‌ی خۆیان زیندانیان تێدا جێگیر بکرێت.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی قانون، ئێران له بواری زۆر بوونی رێژه‌ی زیندانییانه‌وه له ریزی ٨ وڵاتی جیهان دایه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی ئێران، له ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی، نزیکه‌ی ٣ میلیۆن که‌س له حه‌شیمه‌تی گشتیی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان پێکی دێنن.
هه‌واڵده‌ریی مێهر له گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی له راپۆرتێک‌دا بڵاوی کردبووه‌وه، له‌سه‌دا ٢٩ی زیندانیان ئێران دیسان ده‌سبه‌سه‌ر و له زیندان ده‌کرێنه‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران