کوردستان میدیا: ته‌مه‌نی تووش بوون به ماده سڕکه‌ره‌کان له ئێران له خواره‌وه‌ی ٢٠ ساڵ دایه و له ساڵێکدا ٤ هه‌زار تووشبوو له ئێران‌دا به هۆی به‌کارهێنانی ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌مرن.
حه‌مید سه‌رامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشگیری له ناوه‌ندی خه‌بات له دژی ماده سڕکه‌ره‌کان گوتوویه‌تی: له ساڵێکدا ٤ هه‌زار که‌س له ئێران به هۆی به کارهێنانی ماده سڕکه‌ره‌کان گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن که له‌سه‌دا ٤٥ی ئه‌و رێژه‌یه لاوانی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ پێکی ده‌هێنن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: له‌سه‌دا ٤٥ی تووشبوان، که به‌هۆی به‌کار هێنانی ئه‌و ماده‌یه گیانیان له‌ده‌ست داوه، خاوه‌ن ژن و منداڵ بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندنی خه‌بات له دژی ماده سڕکه‌ره‌کان، گوتی: تریاک، کراک، شیشه و هێرۆئین زیاترین رێژه‌ی به‌کار هێنانیان له نێوان تووشبوانی ئێران‌دا هه‌یه.
چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌ردۆزگه‌ری گشتیی رێژیمی ئێران، هوشداریی به به‌رپرسی ناوه‌ندی خه‌بات له دژی ماده سڕکه‌ره‌کان، سه‌رکۆماری رێژیم و وه‌زاره‌تخانه‌کانی ئیتلاعات و بێهداشت داوه و گوتوویه‌تی: به‌کارهێنانی ماده سڕکه‌ره‌کان شیرازه‌ی وڵات، لێک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ هه‌وڵێکیان له‌مه‌ڕ خه‌بات له دژی ماده سڕکه‌ره‌کان و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساته نه‌خستۆته گه‌ڕ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه جێگری یه‌که‌می سه‌رکۆماری رێژیمی ئێران، په‌رتووکی پیرۆزی یه‌هوودییه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئیسراییل، به هۆکاری سه‌ره‌کیی قاچاخی ماده هۆشبه‌رکان وه‌سف ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری فه‌رهه‌نگی و پێشگیریی ناوه‌ندی خه‌بات له دژی ماده سڕکه‌ره‌کان رایگه‌یاندووه: ته‌مه‌نی تووش بوون به ماده سڕکه‌ره‌کان له ٢٣ ساڵه‌وه بۆ ژێره‌وه‌ی ٢٠ ساڵ که‌می کردووه و له‌سه‌دا ٦٠ی تووشبوانی ماده سڕکه‌ره‌کان خاوه‌ن ژن و منداڵن.
له حاڵێکدا راپۆرته‌کان و لێپرسراوانی رێژیم هوشداریی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر بڵاو بوونه‌وه مه‌شرووباتی ئه‌لکولی بڵاو کردۆته‌وه، که ١٢ میلیۆن ئێرانی به‌ره‌وڕووی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئاکامی به‌کارهێنانی ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌بنه‌وه.