کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له‌ كوردستان مه‌راسمی جێژنی قوربان به‌ڕێوه‌چوو

12:51 - 20 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: لە کوردستاندا جێژنی پیرۆزی قوربان بەڕێوەچوو و هاووڵاتییان یەکگرتوویی خۆیان لەو بۆنەیەدا پیشان دا.

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جێژنی قوربانه‌ و هاووڵاتیانی كوردستان دوای نوێژی جێژن و ڕازاندنه‌وه‌ی خوانی ماڵه‌كانیان ڕوو له‌ ده‌رگای یه‌كتری ده‌كه‌ن بۆ جێژنه‌ پیرۆزه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان، سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی به‌شدارییان له‌ ڕێوڕسەمی نوێژی جێژندا كرد و سوننه‌تی نوێژی جێژنیان به‌رپا كرد.

جێژنی قوربان لە کوردستاندا بە شکۆیەکی گەورەوە بەڕێوەچوو بەڵام لە ئێراندا ڕۆژی داهاتوو جێژنی قوربانه.

هەموو ساڵێک ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە مامۆستا ئاینییەکانی کوردستان دەکات کە دەبێ لەگەڵ تاران جێژن بگرن، بەڵام ئەو گوشار و هەوڵانە بە ئاکام نەگەیشتووە.

مامۆستایانی ئایینی کوردستان بە هۆی ئەوەیکە پێڕەوی لەو بڕیارەی ڕێژیمی ئێران ناکەن بەردەوام گوشاریان دەخرێتە سەر.