كوردستان میدیا: حوسێن عه‌لیزاده له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگه‌یاند له‌هه‌مبه‌ر كار و چالاكییه‌كانی خانووی مووسیقا و به‌ڕێوه‌بردنی كۆنسێرت له شاره‌كانی ئێران‌دا، كێشه‌ی جیدی و ئاسته‌نگی زۆریان له‌به‌رده‌مه. به گوته‌ی ناوبراو له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران‌دا هیچ پێگه‌یه‌ك بۆ مووسیقا دیاری نه‌كراوه و هونه‌رمه‌نده‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بێ ڕێزی و سووكایه‌تی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.
حوسێن عه‌لیزاده له‌مه‌ڕ واده و بڵێنییه‌كانی حه‌سه‌ن ڕووحانی كه وه‌عدی دابوو كێشه‌كانی بواری هونه‌ر به كلیله‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات ڕایگه‌یاند: كلیله‌كه‌ی ڕووحانی نه‌یتوانی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات و هه‌نووكه‌ش ئێمه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرت كێشه و ئاسته‌نگی جیددییمان له به‌رده‌مه. له هیچ شوێنێكی دونیا به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ مووسیقا ناجووڵنه‌وه و حكوومه‌ت له‌باتی ئه‌وه‌یكه كارئاسانیمان بۆ بكات، كێشه و ئاسته‌نگمان بۆ ده‌خولقێنێ.
پاش هاتنه سه‌ر كاری حه‌سه‌ن ڕووحانی، به‌شێك له هونه‌رمه‌نده‌كان پێیان وابوو واده و بڵێنه‌كانی ڕووحانی ده‌توانێ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به هاتنی ناوبراویش، نه ته‌نیا كێشه‌كانی بواری هونه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاروباری هونه‌ریی له ئێران تووشی قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه بووه و زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده به‌تواناكانی وڵاتی ئێران، ئێستا له باتی ئه‌وه‌یكه خه‌ریكی كار و چالاكیی هونه‌ریی بن، له ماڵه‌كانی خۆیاندا و له ترسی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، خۆیان خانه‌نشین كردووه.
جێگای ئاماژه‌یه كه فیلمسازێكی كورد به ناوی كه‌یوان كه‌ریمی به بیانووی ئه‌وه‌یكه فیلمه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی، ئێستاكه له به‌ندیخانه‌دایه.
له ئێران‌دا به هۆی سیستمی زاڵ و بیرۆكه‌ی چه‌قبه‌ستووی ئاخوونده‌كان، هونه‌رمه‌نده‌كان ناتوانن به ئازادی ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگرن، چوونكە له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌ره‌وڕووی زیندان و ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا حوسێن عه‌لیزاده، مووسیقادانه‌ر و ژه‌نیاری به‌توانای تار و سێ‌تار به ڕاشكاوانه ده‌ڵێ: به‌رپرسان زۆر به ئاسانی سووكایه‌تی به هونه‌ری مووسیقا ده‌كه‌ن، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێ وه‌ك ئه‌و ڕه‌خنه له به‌رپرسان بگرێ، به دڵنیاییه‌وه زیندانی ده‌كه‌ن.
بارودۆخی ناله‌باری هونه‌ر و مووسیقا له ئێران‌دا وای كردووه كه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران پلانه هونه‌رییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
كه‌یهان كه‌لهوڕ ژه‌نیاری به‌ناوبانگی كه‌مانچه، له‌مه‌ڕ بارودۆخی ناله‌باری مووسیقا له ئێران و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی كۆنسێرته‌كانی له ئێران‌دا ده‌ڵێ:تا ئه‌وكاته‌ی كه فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران له بارمته‌ی دسه‌ڵاتدارانی باڵی چه‌پ و ڕاستدا بێ و ئه‌وان ڕێوشوێن بۆ هونه‌ر و مووسیقا دیاری بكه‌ن، من وه‌ك خۆم ئیدی له هیچ چالاكییه‌كی هونه‌ریدا به‌شداریی ناكه‌م.