کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەشداری لە پرسەی \"دلۆڤان ئیدریس بارزانی\" دا کرد

16:17 - 15 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، مستەفا هیجری بەشداری لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوە، لە یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە یاوەری شاندێکی رێبەری حیزب، لە پیرمام بەشدارییان لەو پرسەیەدا کرد و بەم بۆنەیەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی و حیزبی دێموکراتیان بە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و پارتی دێموکراتی کوردستان راگەیاند.

لەم پرسەیەدا ڕێزدار مستەفا هیجری و شاندی هاورێی، لەلایەن بەڕێز مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دێموکراتەوە بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا و وێڕای سپاس و دڵخۆشی دەربڕین بۆ بەشداری مستەفا هیجری و شاندی حیزبی دێموکرات لەم پرسەیەدا، شاندی حیزبیان بەو پەڕی ڕێزەوە بەڕێ کردنەوە.