کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکای کرد

21:27 - 25 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەردانی خۆیدا بۆ ئامریکا و لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی کرد.

لە درێژەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی  "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی ئامریکایی، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، سەردانی وەزرەتی دەرەوەی ئامریکای کرد و لەگەڵ ئافیسی ئێران و لەگەڵ بەشی مافی مرۆڤ و دێموکراسی کۆ بووە.

هیجری، لە سەردانی خۆیدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لەگەڵ ئافیسی ئێران و هەروەها لەگەڵ بەشی مافی مرۆڤ و دێموکراسی کۆ بووە و باس و گفتوگۆیان کرد.

لە وردەکارییەکانی ئەو سەردانەی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ماوەی داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.