کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێکۆڵەر و خوێندکارێکی کورد سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

14:16 - 9 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لێکۆڵەر و خوێندکارێکی کورد، لە بواری زانستدا توانییان بۆ خۆیان و کوردستان سەرکەوتن تۆمار بکەن.

دوکتور "نادر جەهان مێهر"، لێکۆڵەری کورد، لەنێو لێکۆڵەرانی ئێران و لە زانکۆی زانستی پزشکیی تاراندا توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

ئەو لێکۆڵەرە کوردە لە سیستمی نێودەوڵەتیی "ESI"، ناوی ووک لێکۆڵەرێکی ناوازە تۆمار کراوە.

دوکتور "نادر جەهان مێهر"، خەڵکی شاری "تکابـ"ـی سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و دوکتورای پسپۆڕیی "ئابووریی سڵامەتـ"ـی هەیە. ناوبراو بە ٣٥ نامیلکە و ٧ هەزار و ٥٤٣ بەڵگەی پشتبەستن، توانیویەتی لە زانستدا سەرکەوتن تۆمار بکات.

هاوکات "موحسێن قادرمەرزی"، خوێندکارێکی خەڵکی گوندی "گردمیرانی سەروو"، سەر بە شاری دێولان، لە تاقیکاریی سەرانسەریی دوکتورا لە بواری جوغرافیای سیاسیدا، توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

خوێندەوارانی کوردستان سەرەڕای کەمیی خزمەتگوزاری، هەڵاواردن و کێشەی دیکە، هەمیشە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوه.