کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئاڵماندا خۆپیشاندانێک دژی ڕێژیمی تاران بەڕێوەچوو

10:32 - 8 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: لە وڵاتی ئاڵماندا خۆپیشاندانێک لە دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و هەروەها پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەزبەر، لە شاری ''هامبورگـ''ـی ئاڵمان، خۆپیشاندانێک لە دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندانەکە لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی هامبورگی ئاڵمان، ناوەندی پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران و کۆمەڵەی ئێرانییانی دانیشتووی هامبورگ، ڕێک خرابوو.

لە درێژەی کاری خۆپیشاندانەکەدا، ''شیرین حەبیبی'' ،بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی ناوچەی هامبورگ و ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات، پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە زمانی فارسی خوێندەوە.

"حەبیبی" لە پەیامەکەیدا باسی لە پێشێلکردنی مافی ژنان بەگشتی و ژنانی کوردستان بەتایبەتی لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کرد و هاوکات باسی لە هەڵسوکەوتی دڕندانەی هێزه ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکان لەگەڵ چالاکانی ژن لە نێوخۆی وڵات و بەتایبەتیش ''زارا محەممەدی"، بەرپرسی ئەنجومەنی "نۆژین" و مامۆستای زمانی کوردی کرد.