کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زانکۆی کوردستان گەندەڵیی ماڵی دەکرێت

11:21 - 4 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: خانووی بلاڤۆکی زانکۆی کوردستان، لە لایەن "ئومووری حقوقیـ"ـی زانکۆی کوردستانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی خوێندکارانی کوردی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "کۆلبەی ڕەهەنگـ"ـی زانکۆی کوردستان کە ژێرکۆگەی "موعاونەتی فەرهەنگی" بووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو وەکوو خانووی بلاڤۆکەکان کەڵکی لێوەردەگیرا، دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ئێستادا خانووی فەرهەنگیی زانکۆی کوردستان لە لایەن ئومووری حقووقیی زانکۆوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەو شوێنە دراوەتە دەستی کتێبفرۆشیی زانکۆ و خوێندکاران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

خوێندکارانی ناڕازی وتوویانە: "ئەوە دەرخەری بێسەروبەرەیی زانکۆیە، چونکە پێش هەموو شتیک کتێبفرۆشی لە زانکۆدا مافی خویندکارانە".

لە لایەکی دیکەوە ماوەی چەند ساڵە بەرپرسانی بەشی فەرهەنگیی زانکۆ نەتەنیا هیچ هەوڵێکیان بۆ بەرەوپێشبردنی فەزای زانکۆ نەداوە، بەڵکوو کاری نەرێنییان ئەنجام داوە.

هاوکات بەرپرسانی ئەو زانکۆیە بیر لەوە ناکەنەوە کە زانکۆ پێویستی بە کتیبفرۆشی هەیە و مافی خوێندکارانە.

خوێندکاران هۆشدارییان داوە کە بەرپرسانی ئەو زانکۆیە بەنیسبەت چارەسەریی ئەو کیشەیە، هەنگاوی جیددی هەڵبگرن.