کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ١٨ ساڵی ڕابردووەوە، خەرجییەکانی دەوڵەت ٣٢ بەرابەر زیادی کردووە

11:16 - 6 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: لە ساڵی ٨٠ـەوە هەتا ساڵی ٩٨، خەرجییەکانی ڕێژیمی ئێران زیادی کردووە و لە ١٠ هەزار و ٩٢ میلیارد تمەنەوە گەیشتووەتە ٣٢٠ هەزار و ٦٠٠ میلیارد تمەن.

لێکۆڵینەوە لە خەرجییەکانی دەوڵەت، لە ماوەی ١٨ ساڵی ڕابردووەوە ئەوە نیشان دەدات کە خەرجییەکانی دەوڵەت ٣٢ لەسەد زیادی کردووە، بە شێوەیەک کە لە ١٠ هەزار و ٩٢ میلیارد تمەنەوە گەیشتووەتە ٣٢٠ هەزار و ٦٠٠ میلیارد تمەن.

چوونە سەری خەرجی و تێچووەکانی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە و بە شێوەیەکی بەردەوام هەواڵی پرۆژە تەواونەکراوەکان لە کوردستان و ئێراندا دەبیستین و دەیبینین.

بە شێوەیەکی یاسایی دەبێ خەرجی دەوڵەت و بودجەکەی لە خزمەتی خەڵک و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەدا بێت، بەڵام بە سەرنجدان بە دۆخی ژیانی خەڵکانی ئێران و دۆخی ڕێگاوبان و شوێنە ئیداری و خزمەتگوازییەکانی ئەو وڵاتە، دەبینین کە بودجەی دەوڵەتی ئێران بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی خەڵک تەرخان نەکراوە، بەڵکوو خراوەتە خزمەتی گرووپە تێرۆریستییەکان و ئامانجە گڵاوەکانیان.