کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ٨ پارێزگای ئێراندا کەمیی خۆراک هەیە

13:07 - 8 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بەڕێوەبەری گشتیی باشترکردنی خۆراکی کۆمەڵگەی وەزارەتی بێهداشتی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە ٨ پارێزگای ئێران لەگەڵ کەمیی خۆراک و هەژاری بەرەوڕوون.

"زارا عەبدوڵڵاهی" بەڕێوەبەری گشتیی باشترکردنی خۆراکی کۆمەڵگای وەزارەتی بێهداشتی ڕێژیم وتوویەتی: "پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، کەهگیلویە و بۆیر ئەحمەد، هورمۆزگان، کرمان و خۆراسانی باشوور، لە بواری خۆراکەوە کەمیان هەیە و لەگەڵ کێشەی خۆراک بەرەوڕوون".

جێگری وەزیری کاری ڕێژیمیش بڵاوی کردبووەوە: "بەپێی بەراوردە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکان لە نێوان ٢ هەتا ٤ لەسەدی ئێران، تووشی هەژاریی لەڕادەبەدەر بوونە، بەو مانایە کە توانای ئەوەیان نییە سکی خۆیان تێر بکەن".

هەندێک لە کارناسانی ئابووری، وەک "حوسێن ڕاغفەر"، لەو باوەڕەدان کە ئەو ئامارانە ڕاست نین و ٥ ملیۆن کەس لەژێر هەژاریدان.

سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران و ناوەندگەرایی فارس بووەتە هۆی ئەوەیکە خەڵکی ئێران تووشی هەژاری و لێقەومان بێت.