کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پێشانگایەکدا، پانۆرامای خۆڕاگریی کورد و مێژووی کورد پیشان درا

12:16 - 14 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە مۆزه‌خانه‌ی "ئەمنەسوورەکەی سلێمانی"، هونەرمەندێکی شێوەکار له‌ پیشانگه‌یه‌كدا، پانۆرامای خۆڕاگریی کورد و مێژووی کوردی له‌ ٦٠ تابلۆدا پیشان دا.

"کەماڵ هەژار"، هونەرمەندی شێوەکاری کورد، بەنیسبەت بەڕێوەبردنی ئەو پیشانگایە باسی لەوە کردووە کە ئەو پیشانگایە باس له پانۆرامای خۆڕاگریی کورد دەکات و تێیدا شۆڕشەکانی کورد و قەڵاکانی کوردستان له‌ تابلۆکاندا نیشان دراوە.

لەو پیشانگایەدا زیاتر لە ٦٠ تابلۆ پیشان درابوو کە باس لە خۆڕاگریی نەتەوەی کورد لە مێژوودا دەکات.

"کەماڵ ڕەحیم"، ناسراو بە "کەماڵ هەژار"، لەدایکبووی شاری سلێمانییە و زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە بواری شێوەکاریدا کار دەکات.

ئەو هونەرمەندە کوردە سه‌باره‌ت به‌وه‌یکە بۆچی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ وتوویەتی: "هۆڵی ئەمنەسوورەکە شوێنی ئازار و ئەشکەنجەی کورد بووە و دوو برام لەم شوێنەدا دەستبەسەر بووە و ئازار دراون".

"کەماڵ هەژار" خاوەنی حەوت پێشانگه‌ی تایبەتە و بەشداریی دەیان پێشانگای هاوبەشی کردووە و لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا وێنە دەکێشێت.

ئەمجارەش لە پیشانگای خۆیدا کارێکی تایبەتی لەسەر مێژووی کورد کردووە.