کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان و ئێران بۆ چەندەمین جارە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

10:24 - 24 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بەردەوامن و پەیمانی وەفاداری و پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات دووپات دەکەنەوە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان لە "کێوەڕەشی بۆکان، پارک و سەیرانگای بۆکان" بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە بەرەو پیری ڕۆژی پێشـمەرگەوە چوون.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاردەێی "نێـ"ـی هەمیشە دێموکرات، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان. چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی وەک تراکت، وێنە و پوستێری و بنێری تایبەتیان بڵاو کردووە.

 لە درێژی ئەو کار و چالاکییانەدا ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەدێی نێ، جەختیان کردەوە کە شار پاڵپشتی لە شاخ دەکات و ڕاسان هێمای پێکەوەبوونمانە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکی تێدا بەڕێوە چووە بریتین: دەوروبەری "مزگەوتی سحابی جابانی کوردی، سوپر مارکتی میراجی، سوپر مارکتی چوارچرا، فرۆشگای ئاڵا، سوپر مارکتی ڕاسان، دەوروبەری چایخانە و نانەواخانەکان و تابلۆی ئەسڵی نێ، کە لە تابلوی ئەسڵی شاردەێی نێ بنێرێکی گەورەی شەهیدان پێشەوا قازی، دوکتور سادق شەرفکندی و دوکتور قاسملوو هەڵکراوە، کە لەسەری نووسراوە: "نەسروتن هەتا سەرکەوت و بەڵێن دەدەین دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرین".
لە درێژەی ئەو کار و چالاکییانەدا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری تاران، لە مەیدانی "ئازادی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.