کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

09:32 - 25 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی جیاواز و بە شێوەی بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە خەبات ڕەوای گەلەکەمان و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە نووسینی دروشمی وەک " بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بژی هێزی پێشمەرگە"و دروشمی دیکە پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.

هاوکات لە شاری بۆکان، قارەمانانی دێموکرات لە شە گڵکۆی شاخەوانی ناوداری کورد "موقبیل هونەرپەژوو" ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.

هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لە چالاکییەیەکدا لە ناوچەی فەرهادتاش، بەری فەیزوڵڵا بەگیی بۆکان، لە نێوان گوندەکانی یەکشەوە و دەروێشاڵی ئاڵای کوردستان و جامانەی خاکیپۆشانیان پێكەوە هەڵکرد.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بە پشتیوانی حیزبی دێموکرات بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بە شێوەی جۆراجۆر بەڕێوە دەبەن.