کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان ڕۆژی پێشمەرگە بەرز ڕادەگیرێت

10:52 - 23 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغی و ڕێزگرتن لە پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان درێژەیە هەیه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی مێژووییی پێشمەرگە تراکت، وێنە و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە  "ناوچەکانی ئاڵەشینی بۆکان، شارەدێی گامێشگۆلی، جاددەی میاندواو و ناوچەی شاروێرانی مەهاباد"، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە و هەروەها نووسینی دروشم پشتیوانیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.

لە شاری مەهاباد، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە شێوەیەکی بەرین و بەربڵاو لە شوێنەکانی وەک "شەقامی قازی،  باغی سیسە، تێرمیناڵی قەدیم. شارەکی کارمەندان، کوی ھەژار، دۆڵی کەروێشکە، بەھارستان، دەوروبەری مزگەوتی شاریکەندی، قەسابخانە، حەوشەی بیمارستان، شەقامی پەرستار، شەقامی محەممەد ئەوراز، شەقامی سەدا و سیما، شەقامی زانکۆی پەیامی نوور، وروودی تاقەدار، مەیدانچەی حەسەنزاده، باغی شایەگان، بەری مەدرەسه و بەری شیلانان"، بە نووسینی دروشم، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی وینە و تراکت پشتیوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگە دەربڕی.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنه، بۆ چەندەمین جار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ئەوە ڕۆژە مێژوویییە، ئەمەگناسیی خۆیان به حیزبی دێموکرات و هێزی پێشمەرگە دوووپات کردەوە.