کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گەلاوێژدا پەیمان نوێ دەکرێتەوە

11:19 - 24 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاروێرانی مەهاباد، بە بۆنەی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.

بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ گیانی پاکی شەهیدەکانمان پەیمان نوێ دەکەینەوە که وەفادار به ڕێبازی پاک و پڕسەروەرییان بین.

ئه‌ندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاروێرانی مەهاباد