کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ساڵی داهاتوودا، داهاتوو دەفرۆشرێت

10:43 - 11 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ساڵی داهاتوو، وەکوو "دیاردەی نگریسی داهاتووفرۆشی" باسی لێ دەکرێت.

وەحید شەقاقیی شەهری، یەکێک لە ئابووریزانەکانی ئێران، بە لاواز ناوبردنی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ساڵی ٩٨ی هەتاوی، ئەم گەڵاڵەیەی بە "دیاردەی نگریسی داهاتووفرۆشی" ناو بردووە.

ئەم ئابووریزانە لە وتووێژێکدا لەگەڵ "فەراڕوو" وتوویەتی: "لە بوودجەی ٤٤ هەزار میلیارد تمەنیدا، سەرچاوەی فرۆش و پێدانی گەڵا ماڵی (مالیات) و ئیسلامییەکان دەبینرێت. بڵاوەکردنی گەڵای ماڵی و قەرزەکان هەموو وڵاتانی پێشکەوتووی گرفتار کردووە، ئێمە سێ سالە باسی دیاردەی نگریسی داهاتووفرۆشی دەکەین، ئەم دیاردە وەکوو ئەوەیە کە بۆ مانگێکی داهاتوو بەرگەیەک چەک بکێشیت و لە کاتی دیاریکراودا پارەت نەبێت و دیسان لە بەرگەیەکی دیکەی چەک کەڵک وەر بگریت".

ناوبراو باسی لەوە کردووە، کە دەوڵەت لە ساڵی داهاتوودا، لەگەڵ کەمیی بوودجەیەکی لەڕادەبەدەر بەرەوڕووە و ئەمە لە حاڵێکدایە، کە بڕیار بوو دەوڵەت بوودجەی دەزگا هاوتەریبەکان لا ببات.

ئەم ئابووریزانە ڕەخنەی لە دۆخی داهاتانە (اوراق) و یارانە گرتووە و وتوویەتی: "دەڵێن نیزامە لیبراڵ و سەرمایەدارییەکان، داهاتانەکان بە قازانجی سەرمایەدارەکان دادەڕێژن، بەڵام ئێمە لە پێش ئەوانیش کەوتووین".