کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە یادی هەڵەبجەدا لە وڵاتی کانادا ئاڵای کوردستان بەرز کرایەوە

12:17 - 28 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بە نیشانەی ڕێزگرتن بۆ قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجه، ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لە بەردەم شارەداریی تۆرێنتۆ بەرز کرایەوە.

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمە، هاوکات لەگەڵ ٣١ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، شارەداری تۆرێنتۆ، لە وڵاتی کانادادا، بە نیشانەی ڕێزگرتن بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە و دەربڕینی هاوسۆزیی لەگەڵ کوردەکان لە مەراسمێکدا، بە بەشداریی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئەو شارە و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتەدا، ئاڵای پیرۆزی کوردستانی لە بەردەم شارەداریی تۆرێنتۆ بەرز کردەوە.

بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی شارەداریی تورێنتۆ، ئەم ڕۆژەی بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دیاری کرا و ئەمەش بە دەستپێشخەریی "جیم کێریگیانیز" بووە، کە پێشتر ئەندامی پارلەمانی فیدراڵی کانادا بووە.

"جیم کێریگیانیز"، بەرەدوام لە داخوازییەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پاچەی کوردستان داکۆکی کردووە و دۆستێکی کوردە.

 ناوبراو، لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی پایەبەرزی وڵاتی کانادا، سەردانی بنکەی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شاری کۆیەکرد.