کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٠ لەسەدی خەڵکی "شیروان" کرێنشینن

12:54 - 9 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بە وتەی بەرپرسی ڕێگاوبانی پارێزگای خۆراسانی باکوور، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، پێشبێنیی ئەوە دەکرێت کە تا ساڵی ١٤٠٠، لە شارەکانی ئەم پارێزگایەدا، ٣٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کەم بێت.

"عەلیڕەزا مستەفازادە"، بەرپرسی ڕێگاوبانی پارێزگای خۆراسانی باکوور، سەبارەت بە بەرنامە و پلانی دەوڵەت بۆ دابینکردنی خانوبەرە، باسی لەوە کردووە کە لە ٢٢ شاری ئەم پارێزگایەدا، ٣٠ هەزار خانوو کەمن و ئەگەر تەنانەت نیوەی ئەم ڕێژەیەش لە لایەن خودی خەڵکەوە ساز بکرێت، هێشتا ئەرکی ١٥ هەزار یەکەی دەکەوێتە ئەستۆی خودی ناوەندی ڕێگاوبان.

ئەم بەرپرسەی ڕێژیم وێڕای ئاماژە بەوەی کە تەنیا لە ٥ شاری ئەم پارێزگایەدا زەوی بۆ بیناسازی هەیە، باسی لە کەمبوونی زەوی لە زۆربەی شارەکاندا کردووە.

٤٠ لەسەدی خەڵکی "شیروان" کرێنشینن و ئەرکی سەرەکیی دەوڵەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانە کە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵک دابین بکات.

نەبوونی شوێنی گونجاو و نەبوونی پارە بۆ دابینکردنی ئەم شوێنانە، خەڵک بۆ لای پەراوێزنشینی لە ناوچە بێبەرییەکاندا هان دەدات کە ئەمەش کۆمەڵێک خەسار و کێشەی کۆمەڵایەتی بە دوای خۆیدا دێنێت.