کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکان، به بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ پەیامێکیان بڵاو کردەوە

11:57 - 25 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان، پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

ئێمە وەکوو بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی زانکۆکانی شارەکانی "شنۆ"، "پیرانشار"، "سەردەشت"، "نەغەدە" و "مەهاباد"، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، پیرۆزبایی لە گشت ئازادیخوازانی جیهان و گەلی مافخوراوی کورد دەکەین و هیوادارین حیزبەکەمان وەک هەمیشە ئاڵاهەڵگری خەباتی نەتەوەیی بێت و تا سەرکەوتنی یەکجارەکی بەگوڕتر لە جاران و بە هەستێکی زیاتری لێپرسراوییەتی مەشخەڵانی ڕاسانی شار و شاخ وەها هەڵگیرسێنێتەوە کە کۆتایی بە تەمەنی نگریسی زۆرداران لەسەر خاکی پیرۆزی وڵات بێنێت.

 لە یەکەم ڕۆژەکانی دامەزرانی حیزبەکەمانەوە، زۆر ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە کوردستان، ئێران، ناوچە و دونیادا هاتوونەتە ئاراوە، بەڵام لە نێوخۆی وڵات سێ قۆناغی گرینگ دەشێ ڕاوەستیان لەسەر بکرێت:

١- دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بناغەی کۆمەڵەی ژێکاف و چەند مانگ دواتر لەدایکبوونی یەکەم کۆماری کوردستان لەسەر دەستی حیزب.

٢- سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و دەست بەسەرداگرتنی لە لایەن ئاخوندە پاوانخوازەکانەوە و بە بۆنبەست گەیشتنی خەباتی سیاسی و بەسەرداسەپاندنی شەڕێکی ماڵوێرانکەر لە لایەن ئاخوندە کۆنەپەرەستەکانەوە و بڕیاری بەرگری لە لایەن حیزبەوە، کە ئێستاش درێژەی هەیە.

٣- سەرهەڵدانی خەباتێکی سیاسی، کولتووری، ئەدەبی و نیزامیی فرەڕەهەند لەژیر ناوی "ڕاسان" کە ڕۆڵەکانی، بڕیاریان داوە تاج و تەختی سیستمی زۆرداری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات تێکبشکێنن و کۆتایی بە تەمەنی نگریسی دیکتاتۆر و زۆرداری بێنن. ڕاسان بە لێکگرێدانی خەباتی شاخ و شار گەرەکیەتی ئەو وردە بۆشاییانە پڕکاتەوە کە بەپێی ئەزموونی چەندین دەهە خەبات و تێکۆشان پیێگەیشتووە، ڕاسانی ئەمجار خورپەی خستووەتە هەناوی دوژمنان و دڵنیاین سەرەتای سەرکەوتنمان دەبێت.

سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بەرز و پیرۆز بێت ۷٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبە خۆشەویستەکەمان.

سڵاو لە شەهیدانی حیزبەکەمان، بە تایبەتی شەهیدانی ڕاسان.

سەرکەوێ خەباتی نەتەوایەتیی گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بڕوخێت ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی.