کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی نیشتمانپەروەر لە شاری سنه کۆچی دوایی کرد

20:11 - 14 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: "مامۆستا سەید بەهائەدین ئارەنانی" لە شاری سنه بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مامۆستای ئایینیی گوندی ئارەنانی سنە کە یەکێک لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکانی ناوچە و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور بوو، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا بەهائەدین چ لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتی و چ سەردەمی کۆماری سێدارەی ئێران هاوکاریی ئەو دوو ڕێژیمەی نەکرد و هەمیشە پشتیوانی شۆڕشگێرانی کورد و چینی هەژار و چەوساوەی کوردستان بووە.

مامۆستا سه‌ید به‌هائه‌دین له‌ ساڵی ١٣٠٤ی هه‌تاوی، له‌ گوندی ئارەنان سه‌ر به‌ پارێزگای سنه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناوداری ئایینی له‌ دایک بوو. 

تەرمی ئەو مامۆستا نیشتمانپەروەرە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری سنەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی ناوبراو، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو دەکات.