کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامەڵەی کاڵا لەگەڵ نەوتی ڕێژیمی ئێران بەهێزتر دەبێت

10:05 - 19 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: قەیرانی ئابووری و دابەزینی نرخی دراو لە ئێران بەپرسانی ئەو ڕێژیمەی هان داوە کە لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕووسیە نەوت بە کاڵا بگۆڕنەوە.

دوو نوێنەری سێنای فەرانسە، لە دوای پەسندکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی و لە ترسی سزاکانی ئامریکا بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان دەوڵەتی فەرانسە بە مەبەستی هاوکاریی ئابووری و درێژەی مامەڵە بازەگانییەکان؛ پێشنیاری کردووە کە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران کاڵا بە نەوت بگۆڕدرێتەوە.

لەوباریەوە "ژان بیزه" و "فیلیپ بۆنکارر" لە نوێنەرانی سێنای فەرانسە داوایان کردووە بۆ دروستکردنی ڕێگایەکی تایبەتی ماڵی، بەهێزکردنی نرخی یۆرۆ، دەورلێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان و هاوکارییە بازرگانییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران؛ پێشنیاریان کردووە کە لەگەڵ ئەو ڕێژیمە بە جێگای نەوت کاڵا بە ئێران بدەن.

پێشتر "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران گوتبووی، ئێمە به هۆی گۆشارەکانی ئامریکاوە جۆری هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئورووپا ئاشكرا ناکەیەن و ڕێوشوێنی ئێمە بۆ مامەڵەی نەوت لە بەرانبەر کاڵادا لەگەڵ ئورووپاییەکان، بە مانای گۆڕێنەوەی نەوت بە خۆراک نییه.

مانگی ڕابردوو دوو بلاڤۆکی ئاڵمانیی "ئێشپیگێل و هاندلسبلات" بڵاویان کردەوە کە وڵاتانی ئورووپایی دەیانهەوێت بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، جۆرێک مامەڵە بکەن کە بتوانن بە جێگای پارە خۆراک بە ئێران بدەن.

ئەو دوو ڕۆژنامەیە مانگی خەرمانان بڵاویان کردبووە کە وڵاتانی ئورووپایی بە مەبەستی خۆ دەربازکردن لە سزاکانی ئامریکا، لە ئەگەری مامەڵە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، لە بەرانبەر کڕینی نەوتی ئەو ڕێژیمە کەرەستەی پێویست و خواردەمەنی پێ بدەن.

ئامریکاه بڕیارە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ گەمارۆ بخاتە سەر نەوتی ئێران و هەناردەکردنی نەوتی ئەو ڕێژیمە بگەێنێتە ئاستی سفر.