کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی ماڵبراوەکانی شیرکەتی کاسپیەن بەردەوامە

12:57 - 31 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: ژمارەیەک ماڵبراوەی دامەزراوەی ماڵیی کاسپیەن، لە شارەکانی مەشهەد و گورگان لە بەردەم یەکێک لە لقەکانی ئەو دامەزراوەیە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی دامەزراوەی ماڵیی کاسپیەن بۆ پارە لەدەستچووەکانیان، لە بەردەم یەکێک لە لقەکانی ئەو دامەزراوەیە لە شارەکانی مەشهەد و گورگان کۆ بوونەوە.

وەبەرهێنەرانی ئەو دامەزراوەیە لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا، باسیان لەوە کردووە، خاوەنکارانی ئەو دامەزراوەیە، پاش ساڵێک هێشتا بەڵێنەکانیان بۆ دانەوەی پارەکانمان جێبەجێ نەکردووە.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە، بە دانی دروشم و هەڵگرتنی پلاکارت، بە نیسبەت بێسەروشوێنیی پارەکانیان لەو دامەزراوەیە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، بەرپرسانی باڵای حکوومەتی و مەجلیس و دەزگای قەزایی باسیان لە ڕێگەچارەیەک بۆ دۆزینەوەی ئەو کێشەیە کردووە، بەڵام ماڵبراوەکان دەڵێن: هێشتا پارەکانیان لەو دامەزراوەیە وەرنەگرتووەتەوە.