کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵات دەستی پێکرد

10:40 - 21 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە مەبەستی بێزاری و ڕق و قین لە ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی تێکۆشەری کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، بۆ بێزاری دەربڕین و نا گوتن بە ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران و مەحکووم کردنی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و هەروەها ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی کورد، دەستیان دایە مانگرتن.

خەڵکی قارەمانی کوردستان، دوای هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران و ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی کورد لە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، بڕیاریان دا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی مەحکووم کردنی ئەو کردەوە تێرۆیستییەی ڕێژیمی ئێران دەرگای دوکان و بازارەکان دابخەن و شەقامەکان چۆڵ بکەن.

ناوندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران چەند ڕۆژ پێش لە بەیاننامەیەکدا داوای لە خەڵکی کوردستان کردبوو کە بۆ مەحکووم کردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییەی ڕێژیمی ئێران مان بگرن و نا بە ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران بڵێن.

هاوکات ئەمڕۆ لە بەردەم دەفتەری نوێنەرایەتی UN لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانێک بە بەشداری کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوە دەچێت.