کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕێکی تایبەت بە حیزبی دێموکرات بە زمانی ئاڵمانی دەسبەکار بوو

11:23 - 18 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: هێندێ لە دڵسۆزان و ڕاگەیاندکارانی حیزبی لە وڵاتی ئاڵمان، ماڵپەڕێکی تایبەت بە ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی حیزبی دێموکراتی بە زمانی ئاڵمانی دامەزراند.

هێندێ لە دڵسۆزان و ڕاگەیاندکارانی حیزبی لە وڵاتی ئاڵمان، هەواڵی دامەزراندنی ماڵپەڕێک بە زمانی ئاڵمانی ڕاگەیاند، کە ئەم ماڵپەڕە تایبەت بە هەواڵ و ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

بە وتەی دامەزرێنەرانی ئەم ماڵپەڕە، دەیانەوێت ئەم ماڵپەڕە بکەنە سەرچاوەیەک بۆ جیهانی دەرەوە و هەواڵەکانی تایبەت بە حیزبی دێموکرات و کوردستان لەم ماڵپەڕەوە بە دەستی دنیای دەرەوە بگات.

ئەم هەوڵە دەتوانێت ڕێکارێک بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵە دژەگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلی کورد، لە ساڵانی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی لۆبییەکانی لە وڵاتە ئوروپایییەکاندا هەوڵی داوە بزووتنەوەی مافخوازی لە ئێران بەگشتی و لە کوردستان بەتایبەتی خەوشدار بکات و خۆیشی وەک لایەنی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بناسێنێت.

خوێنەرانی بەڕێزی کوردستان میدیا دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بەم ماڵپەڕە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://www.pdki.de