کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایکرۆسافت تارانی سزا دا

12:50 - 7 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: شیرکەتی "مایکرۆسافت" لە نوێترین هەنگاودا، حسێبی تاکەکەسیی بەرنامەنووسانی ئێرانیی داخست.

"گیت هاب" (GitHub) لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حسێبی تاکەکەسیی بەکارهێنەرانی ئێرانیی داخستووە و بەکارهێنەرانی ئەو خزمەتگوزارییە، ناتوانن کەڵک لەو بەرنامەیە وەربگرن.

داخستنی حسێبی کاربەرانی ئێرانی لە لایەن "گیت هابـ"ـەوە، بەهۆی پێڕەوی نەکردن لە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا دژی ئێران بووە.

"گیت هاب" ئیمەیلی هۆشداریی بە بەرنامەنووسانی ئێرانی داوە کە حسێبەکانیان دادەخرێت.

ئەو خزمەتگوزاییە کە سەر بە شیرکەتی مایکرۆسافتە، بەرنامەنووسان کەڵکی لێوەردەگرن.

مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە کۆمپانیای گوگڵ "Google" ٣٩ کاناڵی پەیوەندیدار بە دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی "یوتیوب (YouTube) سڕیوەتەوە.