کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی کورد، سەرکردایەتی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و بنەماڵەی مام جەلال کرد.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان ئەندامانی بنەماڵەی مام جەلال تاڵەبانی
مام جەلال دوای تەمەنێک لە خەبات دژی پێشیلکاری مافی کورد و خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەکەی بەداخەوە کۆچیدوایی کرد.
کەسایەتی بەرزی مام جەلال لە بواری سیاسی و پێشمەرگایەتی و ئەزموونێکی زۆر کە لەو بوارانەدا بە دەستی هێنابوو، هەموویان بەستێنسازی ئەو شوێندانەرییە بەرچاوە بوون کە لە ململانێی خەبات دژی دوژمنانی گەلەکەی بەڕێزیانی کردبووە خەباتکار و سیاسییەکی سەرکەوتوو و بەرچاوی دۆزی کورد و نێونەتەوەیی.
بۆیە لە دەست دانی مام جەلال بەتایبەت لەم هەلومەرجە ئەستەم و ناسکەی خەباتی کورد لە باشوور خەسارێکی گەورە بوو؛ بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە دەستچوونی دۆستێکی بەوەفا و لەمێژینە بوو، کە لە سەردەمی شەهید دوکتور قاسملوو ئەو دۆستایەتییە بناغەی دامەزرا و تا ئاخر بەردەوام بوو.
بە بۆنەی ئەم ڕووداوە پڕ لە ماتەمەدا سەرەخۆشی خۆم پێشکەش بە گەلی کورد، سەرکردایەتی و ڕیزەکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و بەتایبەت بنەماڵەکەیان، بەڕێزان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی هاوسەری و کوڕەکانی کاک پاڤڵ و کاک قوباد دەکەم.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
١٢ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی
٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی