کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مستەفا هیجری" سەردانی مامۆستا "کەریم ئەحمەد"ی کرد

15:58 - 7 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیمۆکرات سەردانی کەسایەتیی ناوداری گەلەکەمان، "مامۆستا کەریم ئەحمەد"ی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەر، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،  بە سەرپەرستیی ''مستەفا هیجری''، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیمۆکرات، سەردانی مامۆستا ''کەریم ئەحمەد''، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کوردستان و کەسایەتیی ناوداری گەلی کوردیان کرد.

لەم دیدارەدا، "هیجری" وێڕای ئەحواڵپرسی لە ڕەوشی تەندروستیی مامۆستا "کەریم"، پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموکراتی بە بۆنەی کوچی دوایی خاتوو ''بەیان''، کچی مامۆستا "کەریم ئەحمەد"، پێی ڕاگەیاندن و خۆیانی بە بەشدار و شەریکی خەمیان زانی.

لە بەرانبەردا، ماموستا "کەریم ئەحمەد"، وێڕای سپاسی "مستەفا هیجری"، ئاواتی لەشساغی و تەندروستیی بۆ خواست و ڕایگەیاند کە دۆستایەتی و نزیکایەتی لەگەڵ حیزبی دێموکرات بۆ هەمووان جێگای شانازییە.