کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵانی ڕۆژهەڵات هاوخەمی منداڵانی ڕۆژئاوان

12:06 - 19 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: هەشتەمین ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە لە شاری مەریوان بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی ڤەژین بە هاوکاریی شارەداریی مەریوان، ڕۆژی جیهانیی منداڵانیان بەڕێوەبرد.

بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵانی شاری مەریوان، هەشتەمین ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا منداڵان هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ منداڵانی کوردستانی ڕۆژئاوا دەربڕی.

لە دوای ئەوەیکە تورکیه هێرشی کردە سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، چەندین منداڵ شەهید بوون.