کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵانی ئێران خۆیان نەوتی قوتابخانەکان دابین دەکەن

12:35 - 22 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: لە تەنیا قوتابخانەی ناوچەی "مجتمع دامیـ"ـی شاری شیراز، هیچ خزمەتگوزارییەک بوونی نییە و قوتابییەکان بۆ گەرمکردنەوەی پۆلەکەیان خۆیان نەوت دابین دەکەن.

لە دەوروبەری شاری شیرازدا، ناوچەیەک به ناوی "مجتمع دام" هەیە، که تەنیا یەک قوتابخانەی تێدایە. ئەم قوتابخانەیە سەرەڕای ئەوەی کە ٩٠ قوتابی تێدا هەبێ، لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی وەکوو: گاز، کارەبا، تەلەفۆن و ... بێبەرییە.

ئەم قوتابخانەیە به سۆبەی نەوتی گەرم دەبێتەوە و ڕۆژانە هەر کام لە قوتابییەکان دەبێ بتڵێک نەوت لەگەڵ خۆیان بۆ قوتابخانە ببەن.

دەوروبەری ئەم قوتابخانەیە قوڕە و هاتوچۆی منداڵەکانیشی تووشی کێشە کردووە.

بارودۆخی قوتابخانەکانی ئێران و بەتایبەت لە ناوچەکانی دەوروبەری شار لەگەڵ نەبوونی خزمەتگوزارەکانی بەرەوڕوون؛ لە لایەکی تریشەوە بەرپرسانی ڕێژیم هیچ ئاوڕێک لە دۆخی قوتابخانەکان نادەنەوە، کە نموونەی بەرچاوی ئاگرگرتنی قوتابخانەی کچانەی ئوسوەی حەسەنەی زاهێدان و هەروەها قوتابخانەی کچانی شیناوێیە، کە هەتا ئێستاش لەگەڵ زامە ساڕێژنەبووەکانیان ژیان بەسەر دەبەن.