کوردستان میدیا: بەرپرسانی قەزایی ڕێژیمی ئێران منداڵێکی کوردی ژێر تەمەن ١٨ ساڵیان بە ئێعدام مەحکووم کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، منداڵێکی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی ک.ن کە لە زیندانی شاری سنەدا ڕاگیراوە، بە تاوانی کوشتن بە قساس مەحکووم کراوە.
ئەو منداڵە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیدا، ١٧ ساڵ و ٩ مانگ تەمەنی هەبووە و ئەوەش ٥ـەمین منداڵە کە لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە ئێعدام مەحکووم دەکرێت.
ناوبراو ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لەدایک بووە و ساڵی ١٣٩٣ لە دەمەقاڵەیەکدا کەسێک دەکوژێت.
ناوبراو دواتر وەکیلی تەسخیری بۆ دەگیردرێت و تەنانەت بۆ ڕوونکردنەوەی گەشەی عەقڵی، بۆ پزیشکی یاساییش ڕەوانە نەکراوە. دواتر ئەو منداڵە لە مانگی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاویدا لە یەکەم دانیشتنی دادگا بە سەرۆکایەتیی قازی حامید سوڵتان بەخش لە لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی سنەدا، بە قساس مەحکووم دەکرێت.
هەتا ئێستا چوار منداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران‌دا بە ناوەکانی:
١. یووسف محه‌ممه‌دی، له‌دایكبووی ١٣٧٤، كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا ته‌مه‌نی ١٤ ساڵ بووه.
٢. هێمن ههورامینژاد، له‌دایكبووی ١٣٧٦، كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه.
٣. سیاوه‌ش مەحموودی له‌دایكبووی ١٣٧٤، كه به وته‌ی خۆی بۆ پێشگیریی له ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ری، تووشی قه‌تڵ بووه، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا، ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه.
٤. ئامانج حوسه‌ینی له‌دایكبووی ١٣٧٥، كه له كاتی دهسبهسهركرانیدا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه.
ناوبراوان لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە سزای ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاوە.
به‌پێی پەیماننامەی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان و كۆنوانسیۆنی مافه‌كانی منداڵان، ده‌ركردن و جێبه‌جێ كردنی حوكمی لەسێدارەدان بۆ منداڵانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ، یاسایی نییه.
سزای لەسێدارەدانی منداڵانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ، هه‌نووكه له وڵاتانی ئێران، عه‌ره‌بستان، پاكستان و سوودان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه وڵاتی ئێران یه‌كێكه له واژۆكه‌رانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه، به‌ڵام بە کردەوە هیچ كات جێبه‌جێی نه‌كردووه.