کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مووساد هێرشی سایبری کردە سەر ڕێژیمی ئێران

15:04 - 11 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: "ڕێکخراوی ئیتلاعات و ئەرکی تایبەت" ناسراو بە "مووساد " لە هێرشێکی سایبرێدا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، کۆمەڵێک پیلانی تێرۆریستیی ڕێژیمی تارانی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان "مووساد"ی ئیسرائیل لە ڕێگای ڤیروسێکی نوێ تۆڕی کامپیوتێڕیی ڕێژیمی ئێرانی هەک کردووە و زانیاریی زۆر نهێنی وەک پیلانە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە وڵاتانی ئورووپادا ئاشكرا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان مووساد، ئەو زانیاریانەی ڕادەستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کردووە.

ڕۆژنامەی "تایمز"ی ئیسرائیل لە ڕاپۆتێکدا ئەو هەواڵەی ئاشکرا کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو ڤیروسە هاوشێوەی "ستاک نێت"ـه؛ بەڵام پێشکەوتووتر و کاریگەتر.

تەلویزیۆنی "حاد ئەشوت"ـی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، فیروسێک تۆڕی کامپیوتێریی ڕێژیمی ئێرانی کردووەتە ئامانج کە زۆر کاریگەرتر لە ستاک نێتە. بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران باس لەو هێرشە ناکەن. تەنیا غوڵامڕەزا جەلالی، سەرۆکی پەدافەندی غەیری عاملی ڕێژیمی ئێران گوتبووی کە فیروسێکیان پووچەڵ کردووەتەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پیلانێکی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی دانمارک پووچەڵ کرایەوە.