کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەکانی ڕێژیم پڕۆپاگەندە بۆ یەکتر دەکەن

11:43 - 22 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شۆرای شاری مەهاباددا، بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارەی زیاتر و کەڵکاژۆ وەرگرتن لە خەڵک بە قازانجی خۆیان، پڕوپاگەندە بۆ یەکتر دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژمارەیەک لە ئەندامانی شۆرای شاری مەهاباد، بە ڕێککەوتن دەیانەوێت مۆرەیەکی دەسنیشانکراوی سەر بە ڕێژیم، بەناوی " کامران فاتێح"، وەکوو شارەداری داهاتووی مەهاباد دەسنیشان بکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەمبارەوە ڕایگەیاند: "خەڵکی مەهاباد بەم کارە ناڕازین و ناڕەزایەتیی خۆیان لەمبارەوە دەربڕیوە، بەڵام هیچ  گرینگییەک بە قسەی ئەم کەسانە لە لایەن ئەندامانی شۆرای شارەوە نەدراوە".

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هەر کەس بییەوێت بەرەنگاری ئەم کردەوەیە ببێتەوە، دۆسیەسازیی بۆ دەکەن.

هەروەها وتیشی: "بەڵگەکان نیشان دەدەن کە کامران فاتێح پێنج کەس لە ئەندامانی شۆرای شاری مەهابادی بە پارە کڕیوە و ئەوانیش بۆ وەگرتنی قازانجی زیاتر پڕوپاگەندە بۆ ئەم کەسە دەکەن".

"کامران فاتێح" پێشتر شارەداری پیرانشار بووە کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا میلیاردها پارەی لە گیرفانی خەڵک دەرهێناوە؛ خەڵکی پیرانشاریش ڕێژەیەکی بەرچاو بەڵگەیان سەبارەت بە گەندەڵییەکانی بۆ پارێزگا ناردووە، بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبووە.