کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆڵگەیەکی ڕێژیم ئاگری تێبەر بوو

13:37 - 29 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: یەکێک لە مۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و لە هۆکاری سووتانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٩ی شەو، ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، دەوروبەری مۆڵگەیکی ڕێژیمی ئێران لە بەنداوی "نەوروزلوو" لە ناوچەی ئاڵەشینی سەر بە میاندواو ئاگری گرت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، لە شوێنی ئاگرەکە سووتەمەنیی مۆڵگەکەی ڕێژیم هەبووه و لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.

بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بەشێکی بەرچاو لە مەزرا و مووچەی خەڵک لە ئاگردا سووتاوە و زیانێکی ماددیی زۆریش بەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستان دەست بۆ هەموو کارێک دەبەن و بە هەموو شێوازێک سرووشتی کوردستان لەناو دەبەن.