کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میداڵیای زێڕ لە فیستڤاڵی داهێنان، بەخشرایە خوێندکارێکی کورد

21:12 - 8 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: خوێندکارێکی داهێنەر لە زانکۆی ئازادی ئیسلامیی شاری سنە میداڵی زێڕی فستیڤاڵی داهێنەری ژنێڤی بۆ خۆی مسوگەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئامانج مەزهەرپوور خوێندکاری بواری کارناسی مکانیک سیالات لە شاری سنە، بە بەشداری کردن لە بەشی تایبەتی فستیڤاڵی داهێنەری ژنێڤ لە وڵاتی سوئیس توانی میداڵی زێڕی ٤٣ـەمین دەورە لەم فستیڤاڵە بۆ خۆی مسوگەر بکات.
ناوبراو داهێنەری جۆرێک سێنسوری نوری موحافیزی کارەبا لە مەترسییە کوتوپڕە.

ئەم خوێندکارە کوردە سەرەتا لە نێوان سەد داهێنەر بەشدار بووە و پاشان لە نێوان ٢٥ داهێنەری خولی دووهەمدا بووە.
ئامانج مەزهەر پوور هەروەها خەڵاتی تایبەتی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژنێڤی وەرگرتووە.

ئامانج مەزهەرپوور خوێندکاری ئەندامی باشگای لێکۆڵەرانی لاوی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنە پێشتریش وەک خوێندکاری چالاک لە بواری لێکۆڵینەوەی سالی ١٣٩٢ی هەتاوی بە دەست هێناوە و هەنووکە لە هەوڵی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی درووست کردنی وزەی کارەبا لە زبڵی شاری، دایە.

هەروەها، ناوبراو رایگەیاندووە کە لە ئەگەری ئامادە بوون و پشتیوانی ماڵی لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتییەکان، دروستکردنی کارەبا لە زبڵی ناو شار بە ئاسانی جێبەجێ دەکردرێت.

کازیوە.ر