کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە

12:06 - 25 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ‌هێزەکانی ڕێژیم لە ترسی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەستیان کردووە بە میلیاتریزەکردنی شارەکانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەر ئێستە هێزێکی زۆری سپای تێرۆریستیی پاسداران، لە شاری بۆکان بە هەموو کەرستەیەکی نیزامییەوە بەرەو ئاوایییەکانی دەوروبەری ئەو شارە بەڕێ کەوتوون.

بەپێی زانیارییەکان هۆکاری ئەو جموجووڵەیە بۆ بوونی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا دەگەڕێننەوە.

هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بە وتەی چەند خاوەن کۆمپاینێک هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاوایییەکانی شاری بۆکان ئیزنیان بە کۆمپاینەکان نەداوە، کە هەتا درەنگانی شەو خەریکی دوورینەوەی گەنم بن.

هەروەها لە ڕۆژەکانی ڕابردوودا، سپا لە ترسی بوونی هێزەکانی پێشمەرگە زۆربەی شارەکانی کوردستانیان میلیتاریزە کردووە و هێزێکی زۆریان لە شارەکان و ناوچە سنوورییەکان بڵاوە پێ کردووە.