کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مێروولە"، کۆرپەیەکی لەسەر شەقامەکانی ئێراندا خوارد

10:42 - 6 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: لەسەر شەقامێکی شاری ئابادانی ئێراندا، "مێروولە" کۆرپەی بنەماڵەیەکیان کە بەهۆی هەژاری و بێ خانوویی لە شەقامدا دەژین، خوارد.

بەپێی هەواڵ و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کۆرپەی بنەماڵەیەکی هەژار کە ئاوارەی نێو شەقامەکان بوونە، بەهۆی خواردنیەوە لە لایەن مێروولەکانەوە، زیانێکی جیددی بەر ئەندامانی لەشی کەوتووە و گیانی لە مەترسیدایە.

لەو ڤیدیۆیەدا، دایکی ئەو کۆرپەیە، هەر لەسەر شەقامدا منداڵەکەی دەشوات و مێروولەکان لە لەشی دەکاتەوە.

دیتنی وەها ڤیدیۆگەلێک لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە میدیاکانیەوە باس لە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و بنبڕکردنی هەژاری دەکات و لە لایەکی ترەوە بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە، بنەماڵەکان بە کەلوپەلی ماڵەکەیانەوە ئاوارەی شەقامەکان و پارکەکان بوونە.