کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەئموورانی شارەداریی جوانڕۆ هێرش دەکەنە سەر دەسفرۆشێک

17:51 - 26 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: مەئموورانی شارەداریی جوانڕۆ هێرش دەکەنە سەر دەسفرۆشێك و لووتی دەشکێنن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەواڵدەریی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕ، مەئموورانی سەدی مەعبەری شارەداریی ڕێژیم لە جوانڕۆ، هێرشیان کردووەتە سەر دەسفرۆشێكی ئەم شارە و کەلوپەلەکانیان تێكشكاندووە و بە هۆی لێدان لووتی ئەم هاووڵاتییەیان شکاندووە.

ئەمە یەکەمجار نییە، کە مەئموورانی سەدی مەعبەر، هێرش دەکەنە سەر کاسبکار و دەسفرۆشان و سەرەڕای بێڕێزیکردن و لێدانیان کەلوپەلەکانیشیان تێكدەشکێنن یا خود دەستی بەسەردا دەگرن.

خەڵک لە کوردستان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە ناچار دەبن پەنا بۆ کاری دەسفرۆشێ لەسەر شەقامەکان ببەن، کە زۆرجار لەگەڵ هێرشی مەئموورانی شارەداریی ڕێژیم ڕووبەڕوو دەبنەوە.

کوردستانی ئێران بەهۆی پشتگوێخستنی لە لایەن ڕێژیمەوە، لە پلەی یەکەمی بێکاری لە ئێراندایە، بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کە بۆ گوزەران و بژێوی ژیانیان زۆرجار ناچار دەبن پەنا بۆ کاری ترسناکی کۆڵبەری ببەن.