کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامەی پیرۆزبایی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بۆ پارتی ئاشتی و دێموکراسی

18:06 - 13 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی ئاشتی و دێموکراسی (BDP) نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو پارتە کرد.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز / هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێموکراسی (B.D.P)

وێڕای سڵاو!

خۆشحاڵین بە سەرکەوتنی حیزبەکەتان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی کوردستانی باکوور. هیوادارین ئەو سەرکەوتنە یارمەتیدەر بێ‌ بۆ سەرکەوتنی ئاشتی یەکجارەکی لە وڵاتی تورکیە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت، خوشک و برا کوردەکانمان لەو بەشەی کوردستاندا.

بەو بۆنەوە بە ناوی دەفتەری سیاسی حیزبمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و لە رێگای ئێوەشەوە بە هەموو کاندیدا سەرکەوتووەکان و بەگشتی بە حیزبەکەتان رادەگەیەنین. سەرکەوتنتان لە رێگای خزمەت بە گەل و نیشتمان بە ئاوات دەخوازین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی