كوردستان میدیا: چەند رۆژ لەمەوبەر لە كۆبوونەوی ژنێڤاكاڵ پەیماننامەیەك لەپێوەندیی پاراستنی مافی ژنان لەكاتی شەڕدا واژۆ كرا و حیزبی دێمۆكرات یەكێك لەو حیزبە کوردستانیانە بوو كە پەیماننامەكەی واژۆ كرد.
رێكەوتی ٢٤ و ٢٥ی سەرماوەز هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرستی د. مێرۆ عەلیار، ئەندامی دەفتەری سیاسی و چەند حیزبی دیكەی كوردستانی ئێران، پەیماننامەی پاراستنی مافی ژنانیان لە كاتی شەڕدا، لە پارلەمانی كۆماری كانتۆنی ژنێف واژۆ كرد.
بۆ بینینی دەقی پەیماننامەكە كرتە لەسەر خاڵی سوور بكە: