کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕازیانی بوومەلەرزەلێدراوی سەرپێل زەهاو بە لێدان وڵامی داواکارییەکانیان درایەوە

18:50 - 23 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین دژی گوێپێنەدانەکانی ڕێژیم و چاکسازی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو کۆبووبونەوە و لە ئەنجامدا ڕووبەڕووی لێدان بوونەوە.

بەپێی فیلم و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، ژمارەیەک لە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی کرمشان کە بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین لە خاوی کاری چاکسازی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، لە بەردەم بینای بونیادی مەسکەنی سەرپێڵ زەهاە  کۆ ببونەوە،  ڕووبەڕووی هێرشی کارمەندەکانی ئەم بونیادەبوونەوەی ڕێژیم بوونەوە  و لێدانی کارمەندانی ڕێژیم بە شێوەیەک بووە کە بووەتە هۆی برینداربوونی بەشێک لە ناڕەزاییان.

ناڕازییان گلەییان لە بەڵێنە درۆینییەکانی بەرپرسانی ڕێژیم لەبارەی چاکسازی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان و پێڕانەگەیشتن بە بارودۆخی خراپی زیانلێکەوتووان هەبووە.

هەروەها بەپێی ڤیدیۆ کلیپێک کە لە لایەن کەسێک بە ناوی "بێهنام ئیبراهیم" بڵاو کراوەتەوە، بونیادی مەسکەنی سەرپێڵ زەهاو داوای لە خەڵكی بوومەلەرزەلێدراو کردووە کە بە زووترین کات کانێکس و چادەرە پێدراوەکانیان بدەنەوە.

بوومەلەرزەی کرماشان بە ڕێژەی  ٧پلەی ڕیشتەر لە شەوی ٢١ی مانگی خەزەڵوەری ساڵێ ڕابردوو ڕووی دا کە نزیکەی ١٠هەزار کوشتە و برینداری لێكەوتەوە و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەم ناوچانە ماڵ و حاڵیان لە دەست دا، لەو کاتەوە هەتا ئێستا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران نەیتوانیوە لە پەیوەندی لەگەڵ دابینکردنی جێگە و ڕێگەی گونجاو بۆ زیانلێکەوتووان هیچ هەنگاوێکی جدی هەڵبگرێت.